امتیاز موضوع:
  • 0 رأی - میانگین امتیازات: 0
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
نامه‌ی ژاكاو (عبدالله په شێو)
11-20-2012، 11:59 PM,
#1
نامه‌ی ژاكاو (عبدالله په شێو)
   
نامه‌ی ژاكاو

ئه‌ی ئاوازی
ساتی هۆنینه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ست،
به‌سته‌ و سازی
ئه‌و شه‌وانه‌ی ده‌ژیم سه‌رمه‌ست:
چیت زانیوه‌، وا به‌ جارێ له‌خۆباییت؟
بۆ، وه‌ك جاران،
خه‌مڵیو نه‌بوو نامه‌ی دواییت؟
تێیدا نه‌بوو
ئه‌ندێشه‌یه‌ك، بیرێكی ورد،
بۆنێكی خۆش،
یا نه‌خشێكی جوانی ده‌ستكرد؟

وشه‌كانت گشت سارد و سڕ،
ڕسته‌كانت پچڕ پچڕ،
چه‌ند بۆ ناخیان، ئه‌وپه‌ڕی ناخ،
قووڵ چووم، خشیم،
هیچ مووچڕك و
هیچ هه‌ستێكیان پێ نه‌به‌خشیم.
* * *
خۆشه‌ویستم!
من ده‌مه‌وێ وشه‌كانت
بكه‌نه‌وه‌ شانۆی هه‌ستم،
ببزوێنن دڵی مه‌ستم،
بتكێن وه‌كوو دڵۆپه‌شیر
بۆ لێوی كۆرپه‌ی هه‌ڵبه‌ستم.
من ده‌مه‌وێ
وشه‌كانت
ته‌ڕوبڕ بن وه‌ك دڵی من،
پڕ ته‌وژمی ژین بن وه‌ك خۆت،
گه‌رم بن وه‌ك لێوی گۆشتن،
ته‌زووده‌ر بن وه‌ك گفتوگۆت.

1967 - هه‌ولێر
Ziman, pênaseya me ye
Website
[تصویر:  1327191460.gif]
پاسخ


پرش به انجمن:


کاربرانِ درحال بازدید از این موضوع: 1 مهمان

صفحه‌ی تماس | انجمن اجتماع اندیشه | بازگشت به بالا | | بایگانی | پیوند سایتی RSS